حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باشوورى سامه‌ڕا دایه‌وه‌

الخميس 02 تموز 2020 - 22:31

حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باشوورى سامه‌ڕا دایه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، شكستى به‌هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى به‌له‌د له‌باشوورى شارى سامه‌ڕا هێنا.
ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى  به‌رپه‌رچى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش داوه‌ته‌وه‌ له‌ناوچه‌ى گردى ئاڵتون له‌شاره‌دێى یه‌سرب سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى به‌له‌د له‌باشوورى شارى سامه‌ڕا".
وتیشى"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شكستیان به‌هێرشێكى تیرۆرستان هێنا وبه‌هۆشیارییه‌كى به‌رزه‌وه‌ به‌رپه‌رچى دایه‌وه‌".