سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا وهاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ى هاوكارى سه‌ربازییان تاوتوێ كرد

الخميس 02 تموز 2020 - 23:50

سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا وهاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ى هاوكارى سه‌ربازییان تاوتوێ كرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌ریق هێزى تایبه‌ت روكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵلا،سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ فه‌ریق یه‌كه‌م نیكۆلاس كارته‌ر هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ى،هاوكارى سه‌ربازى وڕێكارى پته‌وكردنى تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،فه‌ریق هێزى تایبه‌ت روكن عه‌بدلئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵلا  په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن فه‌ریق یه‌كه‌م نیكۆلاس كارته‌ر سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى به‌ریتانیا پێگه‌یشت،وله‌میان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ تاتوێ ژماره‌یه‌ك بابه‌تى ستراتیژى كران كه‌په‌یوه‌ستن به‌هاوكارى سه‌ربازى وبواره‌كانى دیكه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا ستایشى ڕۆڵى گه‌وره‌ى شانشینى به‌ریتانیا چونكه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى وپشتیوانیكردنى سوپا عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش .
لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌به‌رده‌وامى پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ سوپاى عێراق كرده‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ،هه‌روه‌ها ستایشى توانا وپاله‌وانێتى سوپاى عێراق كرد له‌به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر تیرۆر.