‌ كازمى:حكومه‌ت جددیه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ولێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ له‌كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كه‌ن

الخميس 02 تموز 2020 - 16:45

‌ كازمى:حكومه‌ت جددیه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ولێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ له‌كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێته‌وه‌ و راشیگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت رێوشوێن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌، حكومه‌تی نیشتیمانیی رێككه‌وتن و هاوپشتیی و لێكتێگه‌یشتنه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و په‌ڕاندنه‌وه‌ی عیراق بۆ كه‌ناری ئارام.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كاری عیراقیی، له‌ دیداره‌كه‌دا كازمی گوێی بۆ  تێبینییه‌كانی خاوه‌ن كاره‌كان گرت سه‌باره‌ت به‌ كارو و وه‌به‌رهێنانه‌كانیان و ئه‌و كێشه‌ و ئاڵانگارییانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م چالاككردنی هه‌وڵه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و رێگاكانی نه‌هێشتنی.
كازمی راشیگه‌یاند كه‌ عیراق به‌ته‌نگه‌شه‌ی جۆراوجۆردا تێده‌په‌ڕێت، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئابووری.
كازمی داواشی كردووه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌نگاری ئه‌م ئاڵانگارییانه‌ ببنه‌وه‌. ئاماژه‌ به‌ گرنگی كه‌رتی تایبه‌ت و پێویستی پێشخستن و هاندانی ده‌كاته‌وه‌، تاوه‌كو كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی به‌رچاوی خۆی بگێڕێت و بتوانێت ئابووری عیراق چالاك بكات و به‌ره‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی به‌رێت.
كازمی روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات عیراق ببێته‌ ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان و وه‌به‌رهێنه‌ران.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جددی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی گه‌نده‌ڵیدا ده‌كه‌ن و گه‌نده‌ڵكاران به‌پێی یاسا لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
كازمی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئابووری عیراق له‌وه‌ رزگار بكات كه‌ ته‌نها پشت به‌نه‌وت ببه‌ستێت، ده‌بێت گرنگی بدرێت به‌ كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و خزمه‌تگوزارییه‌كان و وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه‌..، حكومه‌ت له‌هه‌موو جومگه‌كاندا به‌جددی به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران پێداگری كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ كه‌رتی تایبه‌ت باج به‌حكومه‌ت بدات ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت.