ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا پرۆسه‌ى كیۆماڵكردن وپشكنینى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ به‌رپاكرد

الخميس 02 تموز 2020 - 09:37

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا پرۆسه‌ى كیۆماڵكردن وپشكنینى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ به‌رپاكرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى كیۆماڵكردن وپشكنینى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ له‌باكوورى به‌غدا به‌رپاكرد.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"لیواى یه‌كه‌م له‌میان كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ده‌ستى كرد به‌پرۆسه‌ى كیۆماڵكردن وپشكنینى شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ له‌باكوورى به‌غدا پایته‌خت وده‌ریاچه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌".
شایه‌نى باسه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى سه‌ربازى فراوانى له‌باكوورى به‌غداى پایته‌خت به‌رپاكرد به‌به‌شدارى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان.