وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2415 توشبووى نوێى كۆرۆنا و1507 حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 1-07-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 2415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و1507 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
    بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، بڵاوکراوەتەوە،لە کۆی 11 هەزار و 378 پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی عێراق 2415 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەر له‌ ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 507 کەس چاکبوونەتەوە. 
    تاوەکو ئێستا 555 هەزار و 923 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون،ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 341
    به‌غدا-كه‌رخ 235
    به‌غدا-شارى پزیشكى 42
    نەجەف: 165
     سلێمانی: 181
    هەولێر: 58
    دهۆک: 1
    کەربەلا: 115 
    کەرکووک: 75
    دیالە: 68 
    واست: 123 
    بابل: 131
    بەسرە: 173 
    میسان: 93 
    دیوانیە: 185
    زیقار: 252
    ئەنبار: 8 
    نەینەوا: 20
    سەلاحەدین: 38
    موسەنا: 111
     
    لە راگەیه‌ندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەزار و 507 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگایانەن:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 195
    به‌غدا-كه‌رخ 432
    به‌غدا-شارى پزیشكى 14
    نەجەف: 50
    سلێمانی: 39 
    هەولێر: 49
    کەرکووک: 23 
    کەربەلا: 21 
    دیالە: 17
    واست: 46 
    بەسرە: 68 
    میسان: 131
    بابل: 57
    زیقار: 288 
    دیوانیە: 18 
    ئەنبار: 37  
    سەلاحەدین: 13
    نه‌ینه‌وا: 9
     
    وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوە داوە کە لە 24 کاژێری رابردوودا 107 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە لەم پارێزگایانەن:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه:‌ 19
    به‌غدا-كه‌رخ: 13
    به‌غدا-شارى پزیشكى: 4
    نه‌جه‌ف: 1
    سلێمانی: 7 
    کەربەلا: 3
    کەرکووک: 4
    دیالە: 4
    واست: 7
    بەسرە: 9
    میسان: 7 
    بابل: 5
    دیوانیە: 2
    زیقار: 16
    موسه‌نا: 1
    سەلاحەدین: 5
     
     
    کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 51 هەزار و 524 تووشبووە. لەو ژمارەیە دووهەزار و 50 کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزار و 267 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا 328 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 23 هەزار و 207 کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.