38 توشبووى نوێى كۆرۆنا له‌سه‌لاحه‌دین تۆماركران

ناوخۆ
  • 1-07-2020, 00:00
  • +A -A

    سه‌لاحه‌دین-اه‌ع

     
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 38 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ تۆماركراون.
    جه‌مال عه‌كاب وته‌بێژى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند 38 توشبووى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاى سه‌لاحه‌دین تۆماركراوه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ توشبووه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكراون: نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لاحه‌دین/ 18، به‌له‌د/ 12، بێجى/ 3، شرقات/ 2، دووز/ 3.
    وتیشى"پێنج حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان ،و13 چاكبوونه‌وه‌یش تۆماركراوه‌.