به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌پرۆسه‌ى شۆكبوون ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێر وتاوه‌ر له‌ سێ پارێزگا گرتووه‌

ئەمنی
  • 27-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌میان پرۆسه‌كانى شۆكبوون ده‌ست به‌سه‌ر ئامێر وتاوه‌ر له‌سێ پارێزگا گیراوه‌.
    ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا پرۆسه‌یه‌ك به‌ناوى شۆكبوونى جێ به‌جێ كرد به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان دژى دزه‌پێكه‌رانى گێگابایته‌كانى ئینته‌رنێت له‌پارێزگاكانى دیاله‌ ونه‌ینه‌وا وسلێمانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامێر وتاوه‌ر له‌میان پرۆسه‌كه‌ گیراوه‌".