فیفا بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ڕازیی تویتێکی کرد و وەک ئەفسانە ناوزەدی کرد

الأحد 21 حزيران 2020 - 14:15

فیفا بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ڕازیی تویتێکی کرد و وەک ئەفسانە ناوزەدی کرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” لە پێگەی فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ڕازیی تویتێکی کرد و وەک ئەفسانە ناوزەدی کرد.
لە تویتەکەی فیفا ئاماژە کراوە بە هەندێک لەو ژمارە و پێگەی کە ئەستێرە دێرینەکەی عێراق پێیگەیشتووە، وەک:
– خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی جامی جیهانی
– ساڵی 1988 وەک باشترین یاریزانی ئاسیا دەستنیشان کرا
– لە 121 یاریی نێودەوڵەتیدا 62 گۆڵی تۆمار کردووە
– لەسەر ئاستی یاریزانی سەدە لە کیشوەری ئاسیا، پلەی نۆیەم دێت.
لە کۆتاییشدا نووسیویەتی “ئەمڕۆ تۆپی پێ ئەفسانەیەکی لە دەست دا.”