ئه‌حمه‌د ڕازى یاریزانى پێشووى نێوده‌وڵه‌تى دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

الأحد 21 حزيران 2020 - 08:37

ئه‌حمه‌د ڕازى یاریزانى پێشووى نێوده‌وڵه‌تى دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌حمه‌د ڕازى ئه‌ستێره‌ى پێشووى توپى پێى عێراق دواى ململانێیه‌كى توند له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،گیانى سپارد. 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌فسانه‌ ئه‌حمه‌د ڕازى به‌هۆى كاریگه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنا دواى شكستى ته‌ندروستى هات له‌كاتى مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ى نوعمان بۆیه‌ سه‌رئه‌نجام تووشى هه‌ناسه‌ ته‌سكى بوو وده‌ستبه‌جێ گیانى سپارد پێش ئه‌وه‌ى گه‌شت بۆ عه‌ممان بكات بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رییه‌كان له‌و وڵاته‌دا".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌حمه‌د ڕازى ئه‌ستێره‌ى پێشووى عێراق هه‌فته‌ى ڕابردوو دواى باشبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ڕه‌وشى ته‌ندروستى  له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى خۆى نه‌خۆشخانه‌ى نوعمانى جێهێشت پاشان دواى یه‌ك ڕۆژ دیسانه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌.