په‌یامنێرمان: ڕاهێنه‌ر عه‌لى هادى دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

الجمعة 12 حزيران 2020 - 16:50

په‌یامنێرمان: ڕاهێنه‌ر عه‌لى هادى دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

 به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌لى هادى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ،دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا توشی كۆرۆنا بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عه‌لى هادى ڕاهێنه‌ر دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا".
ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى توپى پێ سه‌ره‌خۆى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ كرد.
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ هادى ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو بۆ جارى دووه‌م پشكنینى بۆ كرا وده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌رێنى بوون.