حه‌كیم :متمانه‌دان به‌پاڵێوراوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ماون ده‌ستكه‌وتێكى نیشتیمانیه‌

السبت 06 حزيران 2020 - 18:16

حه‌كیم :متمانه‌دان به‌پاڵێوراوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ماون ده‌ستكه‌وتێكى نیشتیمانیه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،متمانه‌دان به‌پاڵێوراوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ ماون له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌دستكه‌وتێكى نیشتیمانى بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێ به‌جێ كار ناویبرد.
حه‌كیم له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"متمانه‌دان به‌پاڵێوراوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ماون له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستكه‌وتێكى نیشتیمانیه‌ بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێ به‌جێ كار".
وتیشى"متمانه‌دان به‌پاڵێوراوه‌كان حكومه‌ت ده‌خاته‌ به‌رده‌م چاڵنجى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌ ته‌ندروستى وئابوورى وئه‌منییه‌كان ،له‌گه‌ڵ به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران ،وته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".