پارتى مشتومڕه‌كان له‌باره‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌

الخميس 04 حزيران 2020 - 15:15

پارتى مشتومڕه‌كان له‌باره‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌

هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف

 
پارتى دیموكراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،مشتومڕه‌كانى یه‌كلاكرده‌وه‌ له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوى جێگره‌وه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌.
دیار به‌روارى په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارتى دیموكراتى كوردستان هیچ كه‌سایه‌تییه‌كى جێگره‌وه‌ى فوئاد حوسێن بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كاندید نه‌كردووه‌"،ئه‌ویشى خسته‌ڕوو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌كاندیدكردنى به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها پرۆپاگه‌نده‌ى ڕاگه‌یاندن ودوورن له‌ڕاستییه‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كاندیدى پارتى دیموكراتى تاوه‌كو ئێستا فوئاد حوسێنه‌".
پێشووتریش محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندبوو ناوى پاڵێوراوانى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌.