حه‌لبوسى ناوى پاڵێوراوانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان وه‌رده‌گرێت

الخميس 04 حزيران 2020 - 13:54

حه‌لبوسى ناوى پاڵێوراوانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان وه‌رده‌گرێت

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ناوى پاڵێوراوانى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى وه‌رگرتووه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناوى پاڵێوراوانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان وه‌رگرتووه‌".