حه‌لبوسى وجه‌نگى جه‌خت گرنگى پشتیوانى كردنى حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌ى وه‌زارى

الأربعاء 03 حزيران 2020 - 14:17

  حه‌لبوسى وجه‌نگى جه‌خت گرنگى پشتیوانى كردنى حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌ى وه‌زارى

  به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌، ڕایگه‌یاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان".
لەدیدارەكەدا جه‌خت كرایەوە لەسەر هەماهەنگی كاری پەرلەمانی هاوبەش بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان، و پیشتیوانی حكومەت بۆ تەواوكردنی كابینەی وه‌زارییەكەی، و جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی، و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی قۆناغەكە و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.