فڕۆكه‌وانى شارستانى: زیاتر له‌20 هاوڵاتى عێراقى له‌21 وڵاتى جیهان گه‌یندراونه‌‌ته‌وه‌

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 00:53

فڕۆكه‌وانى شارستانى: زیاتر له‌20 هاوڵاتى عێراقى له‌21 وڵاتى جیهان گه‌یندراونه‌‌ته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئامارێكى نوێى ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقیانه‌ى له‌21 وڵاتى جیهان گه‌یندراونه‌ته‌وه‌ خسته‌ڕوو.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،به‌شى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى-هۆبه‌ى پلاندانان وئابووریه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى له‌ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى ئامارێكى ده‌ركرد له‌باره‌ى سروشتى ئه‌و ئه‌ركه‌ى په‌یڕه‌و كرا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردوو له‌وڵاتانى جیهان.
وتیشى، 20557 هاوڵاتى له‌21 وڵات وبه‌ 117 گه‌شتى ئاسمانى گه‌یندراونه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگاى گواستراوه‌ نیشتیمانییه‌كان وگواستراوه‌كانى دیكه‌.
دوره‌ید یه‌حیا جاسم به‌ڕیوبه‌رى گشتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌،به‌پشت به‌ستن به‌ڕاسپارده‌ وبڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى فه‌رمانى دیوانى 55ى ساڵى 2020 ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ،ڕێگه‌پێدانى فه‌رمى به‌زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى به‌خشراوه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردوو له‌وڵاتانه‌،له‌ماوه‌ى نێوان 17ى ئادار تاوه‌كو 31 مانگى ئایارى 2020.
ئاماژه‌یشى دا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى چاودێرى دواپێشهاته‌ نوێكانى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات له‌پێناو ڕێگا گرتن ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى قه‌یرانى په‌تایی له‌عێراقدا وله‌پێناو پته‌وكردنى ڕۆڵ وئه‌ركه‌كانى به‌به‌خشینى ئاسانكارى پێویست  بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى خشته‌ى په‌تایی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌.