33 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 00:56

33 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف

 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 33 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک راگەیاند کە لە داوەتێکی نانخواردن بوون.
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند، تووشبووەکان 12 پیاو، 15 ئافرەت و شەش منداڵن و هەموویان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشوون. "ئەو تووشبووانە هەموویان بەشداربوون لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆکن". 
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، 830 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 434 کەس چاکبوونەتەوە و 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.