فه‌رمانده‌ى فڕۆكه‌وانى سوپا:پشتیوانى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پرۆسه‌ى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌كه‌ین

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 23:16

فه‌رمانده‌ى فڕۆكه‌وانى سوپا:پشتیوانى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پرۆسه‌ى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌كه‌ین

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا روكن سه‌میر زه‌كى فه‌رمانده‌ى فڕۆكه‌وانى سوپا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،فڕۆكه‌كانى سوپا پشتیوانى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كات له‌میان پرۆسه‌ى پاڵه‌وانانى عێراق-سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى.
زه‌كى له‌لێدوانێكى ده‌نگیی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رٍایگه‌یاند"كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ستاون به‌كیۆماڵكردنى ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌تیرۆرستانى داعش  له‌ دۆڵه‌كانى شاى وزه‌یتون ومه‌حاسن كه‌ بریتیین له‌ناوچه‌یه‌كى سه‌خت وكراوه‌.
وتیشى فڕۆكه‌وانى سوپا پشتیوانى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌ زه‌مینییه‌كان ده‌كات بۆ پاراستنى ته‌واوى ناوچه‌كه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت،دووپاتیشیكرده‌وه‌ فڕۆكه‌وانى سوپا له‌ته‌واوى ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌.