مالیكى وحه‌لبوسى جه‌خت له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 23:21

مالیكى وحه‌لبوسى جه‌خت له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى له‌وڵاتیان تاوتوێ كرد. 
نوسینگه‌ى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كرد له‌محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،وله‌میان دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى وته‌ندروستى وڵاتیان تاوتوێ كردووه‌ .
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌ركردنى یاساكان كه‌ڕه‌نگه‌ ڕۆڵى هه‌بێت له‌تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئابوورى وته‌ندروستى وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان.