مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى ده‌ستبه‌سه‌ر دوو جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك له‌ئه‌بو غرێب وتاڕمیه‌ ده‌گرن

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 20:34

مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى ده‌ستبه‌سه‌ر دوو جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك له‌ئه‌بو غرێب وتاڕمیه‌ ده‌گرن

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر دوو جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ى ئه‌بو غرێب وتاڕمیه‌.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مه‌فره‌زه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى به‌غدا كه‌ به‌شێكن له‌ئاژانسى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر دوو جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك بگرن له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌ى ئه‌بو غرێب وتاڕمیه‌،ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌دانپێدانانى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستگیركران".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "ئه‌و جبه‌خانه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى ومووشه‌ك وكه‌ره‌سه‌ى جۆراوجۆرى له‌خۆگرتبوو".