كازمى:حكومه‌ت پێداگیرى ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى

الثلاثاء 02 حزيران 2020 - 20:02

كازمى:حكومه‌ت پێداگیرى ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت پێداگیرى ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى. 
كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى خۆى به‌ڕێوه‌چوو،ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاریزگاى كه‌ركوك وسه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى بۆ ڕێڕه‌وه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پرۆسه‌ى(پاڵه‌وانانى عێراق-سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى)خسته‌ڕوو كه‌مه‌به‌ست لێى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعشه‌ له‌و ناوچانه‌ى پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى بوونیان هه‌یه‌ وچالاكى تیایدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ڕێگاى به‌ئامانجگرتنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه‌.
كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان جێى دڵخۆشكه‌ره‌ وحكومه‌ت پێداگیرى ده‌كات له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسیشى له‌ئه‌ركى حكومه‌ت وبایه‌خدان به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كرد كه‌به‌یه‌كێك له‌ئاسته‌نگییه‌ گه‌وره‌كان داده‌نرێت.
جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوون به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى برٍیاریان له‌سه‌ر دراوه‌.