به‌غدا وهه‌ولێر..گه‌ڕێكى نوێى دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكى كۆتایی

الأحد 31 أيار 2020 - 20:21

به‌غدا وهه‌ولێر..گه‌ڕێكى نوێى دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكى كۆتایی

 به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

 
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌گه‌ڕێكى نوێى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى بكات بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی به‌پێى واده‌ى 30 ڕۆژه‌كه‌ كه‌له‌دواى ڕه‌وانه‌كردنى 400ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ پێدانى خه‌رجییه‌كانى كه‌له‌نێویشیاندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى نیسانى ڕابردوو. 
ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى فیدراڵى خه‌رجكردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ست كردووه‌ به‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكى كۆتایی نێوان هه‌ردوولا له‌ماوه‌ى 30ڕۆژدا".
وتیشى"حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌دانوستانى نوێ ده‌كات له‌گه‌ڵ  مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران".
جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ بێت  بگاته‌ رَێككه‌وتنێكى درێژ خایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.