مۆریتانیا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر بكات

الأحد 31 أيار 2020 - 18:47

مۆریتانیا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،په‌یامى پیرۆزبایی له‌لایه‌ن ئیسماعیل ولد به‌ده‌ ولد شێخ سیدیا وه‌زیرى یه‌كه‌م له‌كۆماى ئیسلامى مۆریتانیا پێگه‌یشت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵایكرده‌وه‌"ئیسماعیل ولد به‌ده‌ پیرۆزبایی له‌كازمى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌،هیوایشى خواست پێكهاته‌ وه‌زارییه‌كه‌ى تواناى ته‌واوى به‌ڕێوبردنى ئاسته‌نگییه‌كانى هه‌بێت ،خواستیشى هه‌بوو په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا پته‌وتر بێت له‌چوارچێوه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى مۆریتانى عێراقى بۆ هاوكاریكردن.