وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: چوار تیرۆرست له‌باشوورى ڕۆژئاواى به‌غدا كوژران

الثلاثاء 26 أيار 2020 - 22:34

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: چوار تیرۆرست له‌باشوورى ڕۆژئاواى به‌غدا كوژران

 به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار تیرۆرست له‌نێویشیاندا تیرۆرستێك ناسراوه‌ به‌"ئه‌بو سوهێب"له‌باشوورى ڕۆژئاواى به‌غدا كوژران.
ره‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،به‌ڕاسپارده‌ وچاودێرى به‌رده‌وامى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌ركى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌رتى فه‌وجى چواره‌مى لیواى 55ى فیرقه‌ى 17 له‌ناوچه‌ى عه‌نازى باشوورى رۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت جێ به‌جێ كرا.
وتیشى،ئه‌م ئه‌ركه‌ بوو هۆى كوشتنى چوار تیرۆرست له‌نێویشیاندا تیرۆرستێك به‌ناوى "ئه‌بو سوهێب".