هه‌ولێر دوو توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

الثلاثاء 26 أيار 2020 - 22:41

هه‌ولێر دوو توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

 هه‌ولێر-اه‌ع

 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دو توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکراون و هەردو تووشبوکەش دانیشتوی ناحیەی عەنکاوەن.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
ئەوەش هاتوە، توشبوەکان پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ و کچێکی تەمەن 18 ساڵ بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، هەردو توشبو دانیشتوی ناحیەی عەنکاوەن.