تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکرا

الثلاثاء 26 أيار 2020 - 20:59

تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکرا

 سلێمانى-اه‌ع

 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کەسێکی دیکە لە پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە کە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە و  دانیشتوی قەزای پێنجوینە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبویەکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
ئەوەش هاتوە، توشبوەکە پیاوێکی تەمەن 34ساڵە و دانیشتوی قەزای پێنجوینە، نیشانەی نەخۆشی ھەبوە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە.