حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى داعش له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌ناوده‌بات

الثلاثاء 26 أيار 2020 - 19:48

حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى داعش له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌ناوده‌بات

 سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌ناوبردنى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌لیواى 43ى حه‌شد بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ى بۆ تیرۆرستێك به‌ناو به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى داعش له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دانا كه‌ناسراوه‌ به‌(ئه‌یوب عه‌داى عانى)".
شایه‌نى باسه‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كووژرانى سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌ترسیدارى داعش وبرینداربوونى تیرۆرستێكى تر وخاپووركردنى بنكه‌ى پاڵپشتى لۆجستى له‌باشوورى ڕۆژئاواى شارۆچكه‌ى روتبه‌ ڕاگه‌یاند.