ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: سه‌ركرده‌یه‌كى داعش كووژراو وبنكه‌یه‌كى پاڵپشتى لۆجستى له‌ڕۆژئاواى ئه‌نبار خاپووركرا

الثلاثاء 26 أيار 2020 - 16:03

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: سه‌ركرده‌یه‌كى داعش كووژراو وبنكه‌یه‌كى پاڵپشتى لۆجستى له‌ڕۆژئاواى ئه‌نبار خاپووركرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌ترسیدارى داعش كووژرا له‌گه‌ڵ برینداربوونى یه‌كێكى تر وخاپووركردنى بنكه‌یه‌كى پاڵپشتى لۆجستى له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى روتبه‌.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕِایگه‌یاند"دواى گه‌یشتنى زانیارى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌لایه‌ن فیرقه‌ى یه‌كه‌م ئه‌نجامدرا وگردبوونه‌وه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى قه‌بزه‌ غزلان له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى ڕوتبه‌ له‌پارێزگاى ئه‌نبار كرده‌ ئامانج".
خه‌فاجى وتیشى"پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئامانجه‌كانى خۆى پێكاوه‌ وبۆته‌ هۆى كووشتنى تیرۆرستێكى مه‌ترسیدار وبرینداربوونى تیرۆرستێكى تر ودۆزینه‌وه‌ى چه‌كى جۆراوجۆر وبۆمبى چێندراو وئامێرى په‌یوه‌ندی كردنى ده‌ستكرد كه‌ئاماده‌كرابوو بۆ ته‌قینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌ كه‌تیرۆرستان خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو".