شانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین: به‌هۆى توشبووانى كۆرۆنا شارۆچكه‌ى دوزخورماتو كه‌ره‌نتینه‌ كرا

الاثنين 25 أيار 2020 - 11:43

شانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین: به‌هۆى توشبووانى كۆرۆنا شارۆچكه‌ى دوزخورماتو كه‌ره‌نتینه‌ كرا

 سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع

 
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڕیارى كه‌ره‌نتینه‌ كردنى شارۆچكه‌ى دوزخورماتو دا بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌هۆى كۆرۆنا.
جه‌مال عه‌كاب وته‌بێژى فه‌رمى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیاردراوه‌ به‌كه‌ره‌نتینه‌ كردنى گشتى شارۆچكه‌ى دوزخورماتو بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتیشى"بڕیارى شانه‌كه‌ بریتییه‌ له‌داخستنى ته‌واوى زاڵگه‌كانى رۆژئاوا وسه‌رجه‌م بازاڕ ودوكان وفڕنه‌كان به‌بێ جیاوازى وكردنه‌وه‌ى زاڵگه‌ ودوكانه‌كانى پێدوایستییه‌ پزیشكییه‌كان وقه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى كه‌سه‌كان وده‌ستبه‌سه‌ركردنى ماتۆرسكیل وپاكسیله‌كان".