فرۆكه‌وانى شارستانى ورده‌كارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى خسته‌ڕوو

الأحد 24 أيار 2020 - 22:09

فرۆكه‌وانى شارستانى ورده‌كارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى خسته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هه‌واڵى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان ‌له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌  ‌.
جیهاد كازم وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی ، له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (اه‌ع)راگه‌یاندوه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی بڕیاریداوه‌، راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی بڕیاریداوه‌، راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت، دوای ئه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ده‌كه‌ن، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان یاخود ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ده‌رده‌كه‌ن.
له‌ 31ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سه‌لاتی فرۆكه‌وانی بڕیاریدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی رابگرێت، ته‌نها گه‌شتی تایبه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیریانخواردوه‌، یاخود هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی و بازرگانی ئه‌نجامبدرێت.