غانمى ومه‌سجدى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى وپه‌تاى كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كه‌ن

الأحد 24 أيار 2020 - 11:35

غانمى ومه‌سجدى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى وپه‌تاى كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئێره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى وڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ پێشوازى له‌ئێره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌به‌غدا كردووه‌،وله‌میان دیداره‌كه‌دا تاوتوێ كۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و پێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌ل بگه‌یه‌نێت كردووه‌".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌دیداره‌كه‌یش تاوتوێ بابه‌ته‌كانى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌ردوو وڵات كراوه‌ له‌گه‌ڵ ڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وژماره‌یه‌ك بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوولا.