به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌دیب حه‌بحاب باڵیۆزی لوبنان له‌به‌غداد ڕێكاره‌كانى ئاسانكاری بۆ جموجۆڵی گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات تاوتوێ كردووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى كردووه له‌ه‌لی ئه‌دیب حه‌بحاب باڵیۆزی لوبنان له‌به‌غداد.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، باڵیۆزی لوبنان له‌به‌غداد، نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی حسان دیابی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندوه‌ته ناوبراو، پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تیشی لێكردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، باڵیۆزی لوبنان داوایكردوه، په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق بدرێت و زیاتر فراوانبكرێت، ئاماژه‌ی به كاری هاوبه‌شی مێژویی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی نێوان هه‌ردو وڵاتیش كردوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مسته‌فا كازمی سوپاسی باڵیۆزی لوبنانی بۆ نامه و پیرۆزباییه‌كه كردوه و داواشیكردوه، سڵاوی تایبه‌تی بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكایه‌تی لوبنان و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات له‌مێژینه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبونی وڵاتی لوبنان، گرنگیشه به‌رده‌وامی پێبدرێت له‌روی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیریه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، چالاكیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌بواری وزه و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، په‌روه‌رد و خوێندنی باڵا، هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستی، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردولا بون.