بهغدا-اهع
سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنیی نێوان بەغداو واشنتۆنیان تاووتوێ كرد.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك وهزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مایك پۆمپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دۆخی سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێكرد، هەروەها لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهان و كاریگەری لەسەر نرخی نەوت و لێكەوتەكانی لەسەر ئابوری عیراق و چارەسەری ئەو قەیرانە گفتوگۆی لەبارەوەكرا".
لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عَراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسیان لە ئامادەكارییەكان كرد بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.