دەستپاکی: 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف دیار نەماوە

ناوخۆ
  • 19-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دەستەی دەستپاکی ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگەیاند، زیاتر لە 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف دیارنەماوە کە بایی زیاتر 400 ملیۆن دینار دەبێت.
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند، کارمەندانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەکەمان لە نەجەف بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی دەستیان بەسەر نووسراوەکانی هێنان و دەرکردنی گەنمی پلە یەک لە کۆگاکانی سایلۆی نەجەف لە 2019/05/04وە تاوەکو 2020/04/01 گرتووە. 
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوە دەکات، "لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان بڕی 752 تۆن و 498 کیلۆگرام گەنمی پلە یەک لە سایلۆی نەجەف کەمی کردووە و دیار نەماوە کە بەهاکەی بە 421 ملیۆن و 120 هەزار دینار دەخەمڵێنرێت".
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکى ئاشکراشی کرد، "کۆنووسی لێکۆڵینەوەی تایبەت بەم بابەتە ئامادەکراوە و پێشکەشی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە کراوە کە پسپۆرە لە کەیسەکانی دەستپاکی لە نەجەف بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست".