تیمى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى پله‌ تایبه‌ت وباڵاكاندا

الاثنين 04 أيار 2020 - 11:55

تیمى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى پله‌ تایبه‌ت وباڵاكاندا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى به‌رپرس ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو تیمى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ ژماره‌یه‌ك پێشنیارى خستۆته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات.
سه‌چاوه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ سازكرد".
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى تیمی بوودجه‌ چه‌ند پێنشیارێكى ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات كه‌بریتییه‌ له‌دانانى خشته‌یه‌ك له‌باره‌ى به‌رزترین مووچه‌ له‌ده‌وڵه‌ت به‌وپێیه‌ى له‌5ملیۆن زیاتر نه‌بێت وبه‌رزترین مووچه‌ى خانه‌نشینى نابێت زیاد له‌4ملیۆن بێت".
وتیشى"بڕگه‌یه‌كى تر پێشنیاره‌كه‌ بریتییه‌ له‌بڕینى ڕیژه‌ى له‌سه‌دا 75ى ده‌رماڵه‌ى په‌له‌ تایبه‌ت وباڵاكان وپله‌كانى دیكه‌ وهه‌روه‌ها بڕینى له‌سه‌دا 50 له‌ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌پله‌ به‌رزه‌وه‌ بۆ پله‌ خواره‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌خاڵێكى ترى پێشنیاره‌كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ڕاده‌گیرێت".