حه‌لبوسى:جه‌خت له‌پشتیوانى ته‌واوى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌گوزارشت له‌دۆخه‌كه‌‌ بكات

الأحد 03 أيار 2020 - 12:55

حه‌لبوسى:جه‌خت له‌پشتیوانى ته‌واوى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌گوزارشت له‌دۆخه‌كه‌‌ بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌پشتیوانى ته‌واوى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئازاد وبه‌رپرس له‌گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كانى كرده‌وه‌.
حه‌لبوسى له‌تویتێكدا به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"جه‌خت له‌پشتیوانى ته‌واوى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئازاد وبه‌رپرسى له‌گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان له‌ژینگه‌یه‌كى ئارام ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ژیانى ڕۆژنامه‌نووس تیایدا پارێزراو بێت وڕێگاى پێ بدرێت بگاته‌ زانیارییه‌كان به‌بێ هیچ كۆت وبه‌ند وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ك".
وتیشى"پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین له‌پێناو پته‌وكردنى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى كه‌به‌دواى ڕاستییه‌كان ده‌گه‌ڕێت وچاودێرى ودیارى وهه‌نگاوى ڕاست ده‌نێت"،ئه‌وه‌یشى وت"دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى ئازادى ڕاده‌ڕبڕین".