وه‌زاره‌تى نه‌وت ئامارى سه‌ره‌تایی ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردن وداهاته‌كان بۆ مانگى نیسان ڕاگه‌یاند

الجمعة 01 أيار 2020 - 17:47

وه‌زاره‌تى نه‌وت ئامارى سه‌ره‌تایی ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردن وداهاته‌كان بۆ مانگى نیسان ڕاگه‌یاند

 به‌غدا-اه‌ع

 
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکراکرد کە بڕەکەی 103 ملیۆن و 144 هەزار و 911 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 1 ملیار و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت له‌ ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، لە مانگی نیساندا ڕۆژانە، لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ-ی عێراقییەوە، 3 ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، کۆی گشتیی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن 532 هەزار و 427 بەرمیل بووە. هەروەها کۆی گشتیی هەناری نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکووک لەڕێی کۆمپانیای جەیهانەوە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 287 هەزار و 165 بەرمیل، و بڕی هەناردەی نەوت بۆ ئەردەن گەیشتووەتە 325 هەزار و 319 بەرمیل.
 وەزارەتی نەوت ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 13,801 دۆلار فرۆشراوە.