تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

ناوخۆ
  • 24-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    هه‌ولێر-اه‌ع
     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاكه‌ تۆمار کراوه‌.
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا.
    ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵە دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە.
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد.