دوو توشبووی نوێی کۆرۆنا له‌سلێمانى تۆماركران

ناوخۆ
  • 24-04-2020, 00:00
  • +A -A

     سلێمانى-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دو توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، بەوەش کۆی توشبوان لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاکە گەیشتە 343 توشبو.
    وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،باسی لەوەشکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
    ئەوەش هاتوە، توشبوی یەکەم پیاوێکی تەمەن 80 ساڵە و دانیشتوی قەزای شارباژێڕە، توشبوی دوەمیش پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە و دانیشتوی قەزای کفریە.
    ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەزار و 97 پشکنین لە شارەکانی هەرێم ئەنجامدراوە و دەرئەنجام دو توشبوی نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشان کران.