ته‌ندروستى 46 توشبوی نوێی ڤایرۆسى كۆرۆنا دەستنیشانده‌كات

ناوخۆ
  • 23-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 46  توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون‌، هاوكات 25 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، دو هه‌زار و دو پشكنین له‌ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا 46 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌.
    ئاماژەی بەوەشکردوە‌، هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 25 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌، كۆی ژماره‌ی چاكبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زار و 171 كه‌س.
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ دواین ئاماری ژماره‌ی توشبوان و چاكبوانی ڤایرۆسه‌كه‌شی ئاشكراكردوه‌ و رونیکردەوە، "كۆی ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زارو 677 توشبو، 83 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه"‌.