تەندروستی هەولێر چاکبونەوە11 توشبوی نوێى کۆرۆنا ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 22-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بەڕێوبەرایه‌تى گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 151 کەس.
    د. دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند "11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
    بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێستا 29 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ماون.
    بەپێی دوایین راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 337 تووشبووی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە 304 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.