وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:گه‌شتى تایبه‌ت له‌باكۆ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقیه‌ گیرخواردووه‌كان

ناوخۆ
  • 21-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ڕایگه‌یاند یه‌كه‌مین گه‌شتى تایبه‌ت له‌باكۆ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقیه‌ گیرخواردووه‌كانى ئازه‌ربایجان.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،یه‌كه‌مین گه‌شتى تایبه‌ت له‌باكۆ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت كه‌نزیكه‌ى(140)كه‌سى هه‌ڵگرتووه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌ئازه‌ربایجان گیریانخواردووه‌.