ئەنجوومەنی وەزیران ڕه‌تیكرده‌وه‌ سیستمی ئێستاى مووچە بگۆڕدرێت

ناوخۆ
  • 20-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، چەند لێدوانێکی دژبەیەکی تایبەت بە گۆڕانی سیستمی مووچەی ئێستا، و پاشەکەوت ناچاری و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ڕەتکردەوە.
    بەپێی ڕاگەیەندراوێکى ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاوکراوەتەوە،"ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکات پشت بە هیچ هەواڵ و ڕاگەیەندراو و لێدوانێکی میدیایی نەبەستن و ماماڵەی لەگەڵ نەکەن".
    ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، داواشی لە کەناڵە میدیاییەکان و ماڵپەڕە هەواڵییەکان کردووە کە تەنها لەڕێگەی پەیوەندیی فەرمییەوە لەگەڵ ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیەندراو و لێدوان بڵاوبکەنەوە، ئەوەش لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی یان پەیجی باوەڕپێکراوی ئەمینداریەتییەکە لە فەیسبوک.