به‌غدا-اه‌ع
ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،هه‌واڵى پاشه‌كشه‌كردنى له‌پشتیوانى كردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ڕه‌تكرده‌وه.
نه‌وفه‌ل ئه‌بو ڕه‌غیف وته‌بێژى فه‌رمى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا ڕۆڵه‌كانى چڕبۆته‌وه وهه‌نگاوه‌كان به‌خێرا ده‌ڕۆن له‌پێناو ده‌ربازكردنى عێراق له‌تونێلى قه‌یرانى سیاسى،چاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌چێت به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو،له‌م پێناوه‌دا ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى هه‌ڵوێستى خۆى دووپاتده‌كاته‌وه به‌پشتیوانى كردنى ئه‌م حكومه‌ته،وبه‌خشینى ته‌واوى سه‌ربه‌ستى به‌سه‌رۆكه‌كه‌ى بۆ دیارى كردنى تیمێكى چاوه‌ڕوانكراو،وپێكهێنانى كابینه‌یه‌كى وه‌زارى به‌و پێیه‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى وڵات بكات وقه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات وخواستى هاوڵاتیانییش جێ به‌جێ بكات".