ته‌ندروستى به‌سره‌ 15 توشبوى نوێى كۆرۆناى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 18-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌سره‌ ،ئه‌مرۆ شه‌ممه‌،15 توشبوى نوێى كۆرۆناى راگه‌یاند.
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌سره‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،  رایگه‌یاند، 15 كه‌سى دیكه‌ توشى كۆرۆنا بون، 11 له‌وانه‌ هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌بون و به‌ركه‌وتنیان هه‌بوه‌، چوار كه‌سی دیكه‌شیان دواى پشكنین له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان حاڵه‌ته‌كانیان ئاشكرابوه‌.
     
    هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ته‌ندروستى به‌سره‌ رایگه‌یاندوه‌، حه‌وت توشبوى كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌.
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، 241 حاڵه‌ت له‌ پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌، 17 كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 114 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 110 كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان.