وەزارەتی تەندروستی هەرێم: چوار کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

الخميس 09 نيسان 2020 - 21:59

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: چوار کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

 

 
سلێمانی-اه‌ع
 
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چوار کەسی دیکە لە سلیمانی توشی کۆرۆنا بون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاندوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، توشبوەکان سێ پیاو و ئافرەتێکە هەمویان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی توشبوانی پێشون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 315 توشبو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 126 نەخۆش چاکبونەتەوە، و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.