وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 80 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

الأربعاء 08 نيسان 2020 - 17:28

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 80 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

 

 
 
بةغدا-اةع
 
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 80 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی توشبوان گەیشتە هەزار و 202 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا كةدةستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقى (اةع)كةوتووة،ئاماژەی بەوەشکردوە،  دوای دەرچونی ئەنجامی پشکنینی دو هەزار و 83 کەس، دەرکەوت 80 کەسیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون کە زۆترین ژمارەیان لە پارێزگای نەجەفە کە 24 توشبو بوە و لە هەولێریش 20 کەسی دیکە توشوی پەتاکە بون.
ئەوەش هاتوە، لە بەغدا 15 کەس، کەربەلا سێ کەس، زیقار 11 کەس، بەسرە 5 کەس و لە کەرکوک و سلێمانیش دو کەسی دیکە توشی کۆرۆنابون. ئەوەش خراوەتەڕو، ئەمڕۆ چوار توشبوی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە و 79 کەسیش بە تەواوی چاکبونەوەتەوە و گەڕوانەتەوە ماڵەکانیان.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە هەزار و 202 کەس، لەو ژمارەیەش 69 توشبویان  گیانیانلەدەستداوە و 452 توشبوش چاکبونەتەوە.