پارێزگارى بەغدا:پارچە زەوى بۆ کارمەندانى فەرمانگەکانى تەندروستى وکارمەندە ئەمنییەکان تەرخان دەکرێت

الأربعاء 08 نيسان 2020 - 16:38

پارێزگارى بەغدا:پارچە زەوى بۆ کارمەندانى فەرمانگەکانى تەندروستى وکارمەندە ئەمنییەکان تەرخان دەکرێت

 

 
بەغدا-اەع
 
پارێزگاى بەغدا،تەرخانکردنى پارچە زەوى نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانى فەرمانگەکانى تەندروستى ودەزگاى ئەمنییەکانى ڕاگەیاند لەپاى ئەرک وماندووبوونیان لەبەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)نووسراوێكى نوسینگه‌ى محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا به‌ده‌ستى گه‌یشت كه‌ڕێنمایی بەرێوبەرایەتى شارەوانییەکانى بەغدا دەدات لەبارەى تەرخانکردنى پارچەى زەوى بۆ کارمەندانى فەرمانگەکانى تەندروستى ودەزگا ئەمنییەکان لەپاى ئەرکەکانیان لەبەرەنگاربوونەوەى مەترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا.