کەشناسی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بڵاوبوونەوە گازی ژەھراوی لە وڵاتدا بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 7-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    بەغدا-اەع
     
    دەستەی کەشناسی وبومەلەرزەزانی ئەو ھەواڵانەی ڕەتکردەوە کەباس لەبڵاوبوونەوە گازی ژەھراوی لەوڵاتدا دەکەن.
    عامر جابری بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە بەئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"ھەواڵیک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کەگوایە گازی ژەھراوی لەوڵاتدا بڵاوبۆتەوە،دووپاتیکردەوە ئەو ھەواڵانە نادروستن ومەبەست لێی کارتێکەرییە بەسەر دەروونی ھاوڵاتی عێراقی.
    ئاماژەیشی دا دەستەی کەشناسی لەمیان بەشی پێشبینی کەشوھەوادا دانوستانی لەو بارەوە کردووە وبۆی ساغ نەبۆتەوە ئەو جۆرە گازانە لەھەوادا ھەبێت.
    داوایشی لەھاوڵاتیان کرد بڕوا بەھەواڵە درۆیانە نەکەن وتەنھا پشت بەلاپەڕە فەرمییەکان ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی فەرمی ببەستن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان.