وه‌زيرى ته‌ندروستى:ئاڕاسته‌يه‌ك هه‌يه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ودووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران

الاثنين 06 نيسان 2020 - 17:36

وه‌زيرى ته‌ندروستى:ئاڕاسته‌يه‌ك هه‌يه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ودووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران

 به‌غدا-اه‌ع

جه‌عفه‌ر عه‌لاوى وه‌زيرى ته‌ندروستى وژينگه‌ سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌يرانه‌كان ڕايگه‌ياند ئاڕاسته‌يه‌ك هه‌يه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ودووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران.
عه‌لاوى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕايگه‌ياند"قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ تاوه‌كو ڕۆژى 29ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى 
ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌ردوو كه‌رتى گشتى وتايبه‌تدا".
ئاماژه‌يشى دا وه‌زيره‌كان سه‌رپشككراون به‌دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كارى فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا25چونكه‌ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ڕاگيرا له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا".
عه‌لاوى به‌دووريشى زانى مه‌ترسى هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى ته‌ندروستى عێراق له‌گه‌ڵ زيادبوونى ژماره‌ى توشبووان ،دووپاتيشيكرده‌وه‌ ده‌رمان ونه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كه‌له‌و په‌ڕى ئاماده‌باشيدان".