پارێزگارى ميسان ڕێنمايي ده‌دات به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وهێزه‌ ئه‌منييه‌كان

الاثنين 06 نيسان 2020 - 22:02

پارێزگارى ميسان ڕێنمايي ده‌دات به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وهێزه‌ ئه‌منييه‌كان

 ميسان-اه‌ع

 
عه‌لى دواى پارێزگارى ميسان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕێنمايي دا به‌دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى نيشته‌جێبوون به‌سه‌ر كارمه‌ندانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ميسان وده‌زگا ئه‌منييه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانيان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
عه‌لى دواى پارێزگارى ميسان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕايگه‌ياند"حكومه‌تى خۆجێى له‌ميسان ده‌يه‌وێت زه‌وى نيشته‌جێبوون به‌سه‌ر كارمه‌ندانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ميسان وده‌زگا ئه‌منييه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى هاتوچۆى ميسان وبه‌رگرى شارستانى وكرێكارانى شاره‌وانى دابه‌ش بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گه‌وره‌يه‌ى ئه‌نجاميان داوه‌ له‌ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا".